پێنج لە دیارترین هۆکارەکانی جیابوونەوە


خەندان لایف-

بێگومان هۆکارەکانی جیابوونەوە لە نێوان هاوسەرەکاندا جیاوازە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی هەندێک دیاردە هەیە هۆکارێکی سەرەکین بۆ جیابوونەوە و زۆر باوە.

بێگومان مەرجنییە هەریەکێک لەم هۆکارانە راستەوخۆ لە ماوەیەکی کەمدا ببێتەهۆی جیابوونەوە، بەڵکو زۆر کات دوای تێپەڕینی چەند ساڵێک جیابوونەوەی لەدوایە، چونکە خۆڕاگری مرۆڤ سنوری هەیە، لەمبارەیەوە پێگەی hayatouki ئەو پێنج هۆکارە دەخاتەڕوو، کە هۆکارێکی باون بۆ جیابوونەوە:

1-فەرامۆشکردن بەرامبەر، لەلایەن هەر یەکێکیانەوە بێت کاریگەری سلبی هەیە و هێواش هێواش پەیوەندیەکە کاڵدەبێتەوە.

2-زۆری نێوانی تەمەن، بێگومان ئەمە رۆڵێکی سەرەکی هەیە و باشترە هێندە نێوانیان زۆر نەبێت، چونکە قۆناغەکانی تەمەن چێژی تایبەتی خۆی هەیە، ئەگەر یەکێکیان پێشتر ئەو قۆناغەی بینیبێت، چیتر بایەخ بە ئارەزووەکانی بەرامبەر نادات و دواتر دەبێتەهۆی کێشە.

3-زاڵبوونی رۆتین بە رادەیەکی زۆر بەسەر ژیانی هاوسەرگیریدا، بە پێچەوانەوە گۆڕانکاری زۆر گرنگە، دەکرێت گەشتێک بکەن هەفتانە ژەمێکتان لەدەرەوە بێت.

4-لایەنی ماددی زۆر کات هۆکارە بۆ جیابوونەوە و تێکدانی خێزان.

5-لایەنی سێکسی بنەمایەکی سەرەکی پەیوەندی نێوان دوو هاوسەرە، هەربۆیە فەرامۆشکردنی لەلایەن یەکێکیانەوە کاریگەری سلبی لەسەر پەیوەندیەکە هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 18537 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP