چەند ئاوێتەیەک بۆ چارەسەری کۆکە بە کونجی


خەندان لایف-

زەیتی کونجی، یەکێکە لە باشترین جۆری زەیتە رووەکیەکان بۆ چارەسەری کۆکە و هەندێک نەخۆشی دیکە سوودێکی باشی هەیە، چونکە بەهای خۆراکی بەرزە، دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم و پرۆتین و ترشی ئەمینی.

بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستی پێگەی hayatouki زەیتی کونجی بە پێنج شێوە دەتوانیت سوودی لێببینیت بۆ چارەسەری کۆکە و کەمکردنەوەی بەڵغەم و چالاککردنی کرداری هەناسەدان:

1-ئاو، چەند دڵۆپێک زەیتی کونجی تێکەڵاوبکە، بیخەرەسەر ئاگر، پاشان هەڵمەکەی بۆ 5 خولەک هەڵمژە، بەڵام لە جێگایەکی گەرم دانیشە، رۆژانە دووجار دووبارەی بکەرەوە.

2-سێ دڵۆپ زەیتی کونجی و لۆکەیەکی خاوێن بهێنە، سەرەتا زەیتەکە بخەرەسەر ئاگر، دواتر بە لۆکەکە بیدە لەسەر سنگت پێش نوستن، ئەو جێگایانەی هەودەکات، پاشان جلوبەرگی لۆکە بپۆشە، بێگومان بۆ ئەوەی چارەسەرەکە خێراتر دەبێت، دەتوانیت کەوچکێک لە زەیتی گەرچەک بخۆیتەوە پێش نوستن، رۆژانە دووبارەی بکەیتەوە، تا تەواو چارەسەردەبێت.

3-دوو کەوچک زەیتی کونجی، دوو کەوچکی زەیتی زەیتون، کەوچکێکی بچوک زەنجەبیلی هاڕڕاو، نیو کەوچکی بچوک دارچینی، کەوچکێکی گەورە رەشکە تێکەڵاوبکە، لەسەر گەدەی خاڵی واتە بەیانیان کەوچکێک، شەوانیش پێش نوستن کەوچکێک بخۆ.

4-هەنگوین و زەیتی کونجی تێکەڵاوبکە، پاشان بەیانیان بە گەدەی خاڵی و شەوانیش پێش نوستن بیخۆ یەک کەوچکی بچوک.

5-یەک لیتر ئاو، پیازێک، دوو دەنک سیر، پێنج کەوچک زەیتی کونجی تێکەڵاوبکە، وازیلێبهێنە شەو تا بەیانی، دواتر بە گەدەی خاڵی بیخۆرەوە.

ئه‌م بابه‌ته 11054 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP