ئەو خواردنانەی مێشک بەهێزدەکەن


خەندان لایف-

بەگوێرەی توێژینەوە پزیشکیەکان هەندێک جۆری خواردن کاریگەری لەسەر چالاکبوونی یادگای مێشک و بەهێزبوونی هەیە، هەربۆیە پێویستە بایەخی پێبدرێت، تا لە داهاتووشدا تووشی نەخۆشیەکانی (زەهایمەر) بیرچوونەوە نەبێت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی hayatouki پێنج جۆری خواردن دەخاتەڕوو، کە کاریگەری ئەرێنیان بۆ مێشک هەیە و بەسوودە:

1-گوێز، چونکە دەوڵەمەندە بە جۆرەها ڤیتامین و ریشاڵ و ترشە چەوری و ئۆمیگاسێ، هاوکات دژەئۆکسانە.

2-سەوزەکان بەگشتی و سپێناخ بە تایبەت، بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر ترشە چەوریو  ئۆمیگاسێ و جۆرەها کانزای تێدایە، کە دەبێتەهۆی چالاکبوونی مێشک.

3-شوکوڵاتە، یاریدەی بەهێزبوونی مێشک و چالاکبوونی دەدات، چونکە کانزا و ڤیتامین و فلافونیدات و ترشە چەوریەکانی تێدایە، یارمەتی چوونی ئۆکسجین بۆ مێشک دەدات، جگەلەوەی سەرنج بەهێزدەکات و وریادەبیتەوە.

4-خواردنە دەریاییەکان، وەک ماسی سەلەمون، کە دەوڵەمەندە بە ترشەچەوری و ئۆمیگا سێ، هاوکات دژەئۆکسانە تواناکانی مێشک بەهێزدەکات.

5-ئەڤۆگادۆ، یەکێکە لە پێکهاتە رووەکیە بەسوودەکان، کە چالاکیەکانی مێشک خێرادەکات و توانای سەرنجدانت باشتر دەبێت، چونکە بەهای خۆراکی بەرزە.

 

ئه‌م بابه‌ته 16866 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP