شەش رێگا بۆ چارەسەری کڕێشی قژت


خەندان لایف-

هەندێکجار قژ کڕێشێکی زۆر دروستدەکات و دیمەنێکی ناشرین دەبەخشێت، بە جۆرێک کەسەکە هەست بە شەرمدەکات، جگەلەوەی سەری دەخورێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی hayatouki بەشێک لە هۆکارەکانی کڕێشی قژ، بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی و پاکەرەوە زیانبەخشەکانە، کە بۆ قژی تۆ ناگوجێت، یان خاوێن ڕانەگرتنی، یاخود بەکارهێنانی دەرمانی مەنع، هاوکات نەخۆشیەکانی سەدەف و حەساسیەتیش هۆکارن بۆ دروستبوونی کڕێش.

بۆ ئەوەی لە کڕێشی قژت رزگاربێت، پێویستە ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکەیت:

1-خواردنی خۆراکە بەسوودەکان، کە دەتوانێت بەها خۆراکیەکان بە قژ ببەخشێت.

2-مەساجکردن بە بێخی قژت، بەتایبەت لە کاتی شتندا بە هێواشی.

3-ئەگەر هەستکرد هەوکردن یان نەخۆشیەک هەیە، راستەوخۆ پزیشک هەڵبژێرە.

4-بەکارهێنانی زەیتە سروشتیەکان بۆ چارەسەر، وەک زەیتی گوێزی هیندی، زەیتی بادام، زەیتی چا، یان زەیتی گەرچەک و ئالۆڤێرا.

5-تۆوی حەلبە، کە لە عەتارەکان دەستدەکەوێت و دەتوانیت بیدەیت لە بێخی قژت، دواتر بیشۆیت.

6-سرکەی سێو، کە چارەسەرێکی باشە بۆ لابردنی کڕێش، دەتوانیت بیخەیتە ئەو ئاوەی کە قژتی پێدەشۆیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 6477 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP