لە خەندان لایفەوە پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ  10/1/2019بخوێنەرەوە..

1-کاوڕ
هەرگیز لەخۆتەوە لۆمەی هاوپیشەکانت مەکە لەسەر کێشەکان، هەمیشە خۆت بەدوای چارەسەری گونجاودا بگەڕێ، هەمووان هەست بە باشی دڵی تۆ دەکەن، هەربۆیە باشترە گوێ بە قسەکان نەدەیت، کەسێکی داهێنەر و دەستڕەنگینی، کەواتە دەتوانیت دەروونت بحەوێنیتەوە.

2-گا 
قۆناغی داهاتووی کارکردن پێشبینی و تێڕوانینەکانت بۆ کارەکەت دەگۆڕێت، داوای هاوکاری بکە لە هاوڕێکانت، چونکە رێنمایی هۆکارە بۆ متمانەبەخۆبوون، بەڵام دەبێت بزانی کێ شایەنی ئەوەیە داوای هاوکاری لێبکەیت، بایەخدان بە خواردنەوە شلەکان پێویستە.

3-دووانە 
لەخۆتەوە هیچ بڕیارێکی نوێ مەدە، چونکە کارەکەت باش بەڕێوەدەچێت،پارێزگاری لە کەسایەتی و سیفاتە باشەکانی خۆت بکە، چونکە خۆشەویستەکەت سەرسامە بە راستگۆیت، ئارامی دەروونت دەحەوێنێتەوە.

4-قرژاڵ 
ئەم ماوەیە لە بەرپرسیاریەتی بەدووربیت ئارامدەبیتەوە، ناکۆکیەکان متمانەی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت کەمدەکاتەوە، سوود لە رۆژانی پشوو وەربگرە و بحەوێرەوە.

5-شێر 
باشترە پێداچوونەوە بۆ خەرجیەکانت بکەیت، بۆ ئەوەی لایەنی دارایت جێگیر بکەیت، هەندیکجار بەخشینی دیاری بە خۆشەویستەکەت سوودی هەیە، گرنگی ئەو لەلای تۆ نیشاندەدات، رۆژانە وەرزش بکە، بۆ ئەوەی لە ماندووبوون بەدووربیت.

6-فەریک
بەخێرایی ماندووبوون رێگامەدە بەسەر تۆدا زاڵبێت، سەرەڕای بوونی بەرپرسیاریەتیەکی زۆر، خەمۆکی دووردەخاتەوە لە خۆشەویستەکەت، هەوڵبدە بارودۆخەکە ئاسایی بکەرەوە، ئەمڕۆ پەستانێکی زۆر لەسەرشان دەبێت و ماندوودەبیت، چونکە بەربەست و رووبەرووبوونەوە هەیە.


7-تەرازوو 
خۆڕاگری و هێمنی باشترین رێگایە بۆ سەرکەوتن بەسەر بەربەستەکاندا لەرووی پیشەییەوە، خۆتبەدووربگرە لە گفتوگۆی ناخۆش کە کاریگەری سلبی لەسەر دەروونت دەبێت، جوڵەی بەردەوام بۆ تەندروستیت گرنگە.

8-دووپشک
پێویست بە بەدواداچوونی زۆر ناکات بۆ کارەکەت، بەڵکو تەنها بە وریایی و خێراییەوە ئەنجامیبدە، هەندێک کێشە رووبەرووی تۆ و خۆشەویستەکەت دەبێتەوە، بەڵام زوو چارەسەر دەبێت، ئەمڕۆ ماندوویت و تواناکانت کەمدەبنەوە.

9-کەوان 
ئەرکەکانی ئەمڕۆت دوامەخە لە کارەکەت، چونکە توانایەکی باش هەیە بە بیرۆکەکانت چارەسەری بکەیت، هێندە دەروونت بە پەیوەندی سۆزداری رابردووەوە سەرقاڵ مەکە، چونکە لاپەڕەیەکی نوێت هەڵداوەتەوە، بەدوای ئەو چالاکیانەدا بگەڕێ، کەدەبێتەهۆی بەرەوپێشچوونی تواناکانت.

10-گیسک 
هەوڵبدە پەیوەندیەکانت رێکبخەرەوە، بۆ ئەوەی لەرووی پیشەییەوە داهاتوویەکی باشتر هەبێت، ناکۆکیەکانی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت بەردەوامە بەهۆی جیاوازی بیروبۆچوونەوە، گرنگی بە خواردنەوەی گەرم بدە پێش نوستن.

11-سەتڵ
هەوڵبدە گۆڕانکاری لە کارەکانتدا بکە، چونکە کارکردن لەسەر خەیاڵ بنیاد نادرێت، بەڵکو دەبێت لۆژیکی بیت، دڵەڕاوکێ لەنێوان تۆ و خۆشەویستەکەت روودەدات، بەهۆی هەندێک کێشە لە رابردوودا، خۆتبەدووربگرە لە خواردنە خێراکان و چەوری زۆر.

12-نەهەنگ
متمانەت بەخۆت هەیە و لە کارەکەت بەرەوپێش دەچیت، باشترە کاتێک تەرخان بکەیت بۆ خۆشەویستەکەت و گوێگربیت بۆ هەستەکانی، چونکە فەرامۆشکردنی زیانی هەیە، لە رۆژانی پشوو وەرزش بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 53643 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP