هاوسەرەکەی جاستن بیبەر بەهۆی سێلینا گۆمێزەوە تووشی کێشە بووە

خەندان لایف-

نمایشکاری جیهانی هایلی بالدوین هاوسەرەکەی ئەستێرەی جیهانی جاستن بیبەر، تووشی گرفت دەبێت بەهۆی سێلینا گۆمێزەوە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی " Et" هایلی بالدوین دەربارەی ئەو قسانەی رووبەرووی دەبێتەوە لەدوای هاوسەرگیریکردنی لەگەڵ جاستن بیبەر دەڵێت "هەستێکی زۆر ناخۆشم هەیە و کاریگەری لەسەر باری دەروونیم کردووە، چونکە رقێکی زۆر دەبینم لەلایەن تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە و بەشێکی زۆر لە هەوادارانی جاستن بیبەر و سێلینا گۆمێز، من بە هۆکاری جیابوونەوەیان دەزانن، بەتایبەت دوای ئەوەی سێلینا لە نەخۆشخانە باری دەروونی ناجێگیر بوو".


جاستن بیبەر لەدایکبووی 1994، لە ساڵی 2007ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، یەکێکە لە دیارترین گۆرانیبێژە جیهانییە ناسراوەکان، پێشتر پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ سێلینا گۆمێز هەبوو بۆ ماوەی پێنج ساڵ، ماوەیەک بەر لە ئێستا دوای ناکۆکیەکی زۆر جاستن و سێلینا گەڕانەوە لای یەکدی، بەڵام دواتر دووبارە جیابوونەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 24771 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP