شارۆخان بەمشێوازە مامەڵە لەگەڵ هاوسەرەکەی دەکات


خەندان لایف-

ئەکتەری بەناوبانگی بۆلیود شارۆخان، نزیکەی 30 ساڵە هاوسەریەتی، بەڵام هەتا ئێستاش لە هەندێک کاتی تایبەتدا ناچێتە ژوورەکەی.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا بۆ رۆژنامەیەکی جیهانی شارۆخان دەربارەی هاوسەرەکەی هەندێک پرسیاری ئاراستەدەکەن، بەڵام لە وەڵامدا دەڵێت "ماوەی 28 ساڵە گۆوری خان هاوسەرمە، بەڵام تا ئێستا نازانم جانتاکەی چی تێدایە و رێز لە تایبەندمەندیەکانی دەگرم، سەیری مۆبایلی ناکەم، بەبێ دەرگا لێدان ناچمە ژوورەکەی، چونکە دەزانم کاتێک دەرگاکەی داخست کارێکی تایبەت بە خۆی هەیە، نامەوێت بێ رێزی بەرامبەر بکەم".

شارۆ خان، یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەکتەر و گۆرانیبێژەکانی هیندستان و جیهان ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە سینەمای بۆلیود دەکات، لەدایکبووی 1965، جگە لەکاری نواندن و هونەری بازرگانیش دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 50969 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP