دەتەوێت نینۆکەکانت بەهێز و جوان بێت، ئەم ئاوێتانە بەکاربهێنە


خەندان لایف-

بەگشتی شێوازی نینۆکی لاواز ناشرینە بەتایبەتی بۆ خانمان، چونکە نینۆکەکانیش وەک هەموو بەشەکانی دیکە پێویستە بە خاوێنی و جوانی دەربکەوێت، نەک بە ڕەنگێکی زەرد و لاواز و شێوازێکی نەشیاو بەدەستوپەنجەکانەوە دەربخات.

بەگوێرەی هەواڵەکەی layalina هۆکارەکانی لاوازبوون و تێکچوونی رەنگی نینۆکەکان زۆرن لەوانە تەمەن، کەمخوێنی یان کەم ئاسنی و نەخۆشیەکانی سەدەف و ئاکازیمیا و زۆری تر.

مەرجنییە هەموو کاتێک دەرمان و پێکهاتەی کیمیای بەکاربهێنیت بۆ چارەسەری هەموو کێشەیەک، بەڵکو دەتوانیت لەڕێگەی چەند ماددە و پێکهاتەیەکی سروشتیەوە چارەسەری کێشەکانی نینۆک بکەیت.

1-شەربەتی لیمۆ و زەیتی زەیتون
کەوچکێکی گەورە ئاوی لیمۆ و سێ کەوچک زەیتی زەیتون تێکەڵ بکە و نینۆکەکانتی پێ چەور بکە بۆ ماوەی 20 خولەک یان شەو تا بەیانی، جگە لەوەی سوودی بۆ نینۆکەکات هەیە لەهەمانکاتدا سوودی بۆ پێستیشت هەیە.

2-خوێ
ئەم پێکهاتەیە کاریگەریەکی بەهێزی هەیە لەسەر نینۆکە لاوازەکان، دەتوانیت  دوو کەوچکی گەورە خوێ و چوار دڵۆپ زەیتی سروشتی تێکەڵ بکەیت یان زەیتی (جنين القمح) یان زەیتی لیمۆی بۆندار و کەمێک ئاو تێکەڵبکە و  بیدە لە نینۆکەکانت بۆ ماوەی 15 خولەک.

3-سرکەی سێو
یەکێکە لە باشترین چارەسەرەکان بۆ نینۆکی لاواز، چونکە بڕێکی زۆر کانزای جیاوازی تێدایە وەک کالسیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم،  بۆ ماوەی 10 خولەک تێکەڵەی سرکە و ئاو بدە لە نینۆکەکانت ڕۆژانە.

4-ڤازیلین 
ئەم کرێمە سوودێکی زۆری هەیە و بۆ چارەسەری قڵیشاوی لێو و پێست و وشکی و لاوازی نینۆنەکان و زۆر گرفتی تر سوودی هەیە، شەوانە پێش نوستن بیدە لە نینۆکەکانت و بۆ بەیانی بیشۆ.

5-زەیتە سروشتیەکان
چەورکردنی نینۆکەکان بە زەیتی سروشتی وەک گوێزی هیندی و جۆجۆبا و زەیتون و بادام بەسوودە و هێز دەداتەوە بەنینۆنەکان و دەیانگەشێنێتەوە و ڕۆژانە بۆ ماوەی 10 خولەک بەکارهێنانی ئەم زەیتانە بۆ نینۆک سوودی هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 7108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP