شێوازی دروستکردنی کرێمی شوکوڵاتە


خەندان لایف-

شوکوڵاتە تامێکی تایبەتی هەیە و خواستێکی زۆری لەسەرە، چۆن لەماڵەوە ئامادەیبکەین؟

پێداویستیەکان:
کەوچکێکی گەورە ئارد
کوپێک کاکاو
4 کوپ شیری خاو یان شل
دوو پاکەت خامە یان پەنیری خاو
4 کەوچکی گەورە شەکر
¾ کوپ کەرە یان زەیت
3 کەوچکی گەورە نیشاستە



چۆنێتی ئامادەکردنی:
نیشاستە و ئارد و کاکاو، لەگەڵ دوو کوپ شیر تێکەڵ بکە، بیخەرەسەر ئاگر و وردە وردە شەکرەکەی تێبکە.

ئاگرەکە کز بکە دوو کوپ شیرەکەی دیکەی تێبکە، بۆ ماوەی 5 خولەک پاشان پیکهاتەکانی دیکەی تێبکە و بەردەوام بە لە تێکدانی بۆ ماوەی 30 خولەک.

 وازیلێبهێنە کە ساردبوویەوە بەکاریبهێنە بۆ سەر شیرینیەکان.

ئه‌م بابه‌ته 31881 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP