کچێک بەهۆی وێنەکانی گۆڵدن گڵۆپەوە بەناوبانگ دەبێت


خەندان لایف-

شۆخێک بەناوی كێڵێث كەثبێرت، دوای بەشداریکردنی لەئاهەنگی گۆڵدن گڵۆپ بۆ کاری نمایش توانی ناوبانگێکی گەورە بەدەستبهێنێت.

لە رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆپی سینەمایی بۆ ساڵی 2019، یەکێک لە سپۆنسەرەکانی ئاهەنگەکە کە "ئاوی فیجی" بوو، چوار کچی هەڵبژاردبوو بۆ ئەوەی وەک نمایشکارێکی رێکلامی بۆ بکەن.

یەکێک لەو نمایشکارانە كێڵێث كەثبێرت، جیاواز لە نمایشکارەکانی دیکە لەسەر فەرشی سور لەگەڵ بەشێکی زۆر لە ئەستێرەکان دەرکەوت، بەجۆرێک سەرنجی هەمووان رادەکێشێت و لەناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە "کچی ئاوی فیجی" دەناسرێت.

دواتریش کۆمپانیای ئاوی فیجی راستەوخۆ لە دوای فتسیڤاڵەکە لە تویتەر رایانگەیاند "زۆر دڵخۆشین کە هەمووان باسی بەرهەمەکەمان دەکەن، هەستێکی نائاساییە، رێک لە دوامانەوەیە کچی ئاوی فیجی وانیە؟"

كێڵێث كەثبێرت کە بەرەگەز خەڵکی لۆس ئەنجلۆسە لە چاوپێکەوتنێکدا  " لۆسانجلس تایمز دەڵێت "بەمەبەست ئەو کارەی ئەنجامداوە، ستراتیژیە".

ئێستا ئەو خاتوونە، 80000 فۆڵۆوەری هەیە لە ئینستاگرام، بەڵام لە چاوپێكەوتنێكیشیدا بۆ گۆڤاری گڵامۆر ئاماژەی بەوەداوە "کە شەرمی كردووە و تووشی شۆك بووە كە وێنەكانی بەو خێراییە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبوونەتەوە".

كۆمپانیای ئاوی فیجیش بەفەرمی نازناوی (باشترین ئەكتەری یاریدەدەری لە هەموو وێنەیەك دا) بەخشیە كوثبیرت .






ئه‌م بابه‌ته 23612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP