سوودەکانی خواردنەوەی کاکاو

خەندان لایف-

کاکاو، خواردنەوەیەکی گەرم و بەتامە بۆ وەرزی زستان، کەدەبێتەهۆی گەرمکردنەوەی لەشمان و سوودێکی زۆریشی هەیە.

بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستی zahratalkhaleej سوودەکانی خواردنەوەی کاکاو:

1-دەروون ئارامدەکاتەوە و ئاسوودە دەبیت.

2-ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر کەمدەکاتەوە، یادگای مێشک بەهێزدەکات.

3-خانەکانی مێشک لە زیان دەپارێزێت.

4-پێست دەگەشێنێتەوە و بریقەداری دەکات، لە چرچبوونیش دەیپارێزێت.

5-دژەئۆکسانە و دڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت.

6-کاکاو، یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی ماددەی "فلافونویدات" بەهۆی دژەئۆکسانەوە، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

7-خوێنبەرەکان چالاکدەکات و پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکاتەوە، لەهەمانکاتدا رێژەی کۆلیسترۆلی باش زیاددەکات.

8-چارەسەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشیەکانی هەناسەدانن وەک رەبۆ.

9-کاکاو ماددەی "سیوبرومین" دروستدەکات، کە یاریدەی حەوانەوەی گەدە و کرداری هەرس دەدات.

ئه‌م بابه‌ته 14408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP