مەترسیەکانی بەکارهێنانی مۆمی بۆندار


خەندان لایف-

مۆمی بۆن خۆش، دەروونت ئارامدەکاتەوە و کەشێکی رۆمانسی دەبەخشێت بە ماڵەکەت، بەڵام کاریگەری سلبی بۆ تەندروستیت هەیە، بەتایبەت شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی هەناسەدان.

بەگوێرەی چەند توێژینەوەیەکی زانستی کاتێک مۆمێک دادەگیرسێنیت، جگە لە بۆنەکەی دوکەڵ بڵاودەکاتەوە و رێژەیەکی زۆر ژەهری تێدایە، کە کاریگەری لەسەر سییەکان و کرداری هەناسەدان هەیە، ئەگەر ژوورەکەت داخراوبێت مەترسییەکەی زیاترە و رەنگە ببێتەهۆی شێرپەنجە، یاخود هەوکردنی پێست و ئەکازیما.

لەلایەکی دیکەوە پسپۆڕان ئاماژەدەدەن بەوەی هەندێک جۆری مۆم هەیە هەڵم و گاز بڵاودەکاتەوە، کە ماددەی "فورمالدیهاید" بەرهەمدەهێنێت و زیانی هەیە، بێگومان کاریگەری مۆم بۆ منداڵان و هەرزەکاران زیاترە و رەنگە ببێتە هۆی رەبۆ، یان نەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجەی سی و پێست.

 

ئه‌م بابه‌ته 6393 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP