شەش رێنمایی بۆ تووشبووانی شەکرە


خەندان لایف-

بەشێوەیەکی گشتی شەکرە نەخۆشیەکی باوە لەسەر ئاستی جیهان و کاریگەری لەسەر دڵ و چاو جگەریش هەیە، بەڵام ئەگەر بتوانیت هاوسەنگی رابگریت، بێگومان تەندروستیت پارێزراودەبێت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی عەرەبی 24.ae هەندێک رێنمایی بۆ تووشبووانی شەکرە بڵاودەکاتەوە، کە بۆ کەسانی ئاسایش گرنگە، چونکە پێویستە خۆیان بپارێزن لەو نەخۆشیە:

1-هاوسەنگی کێشت رابگرە بەتایبەت چواردەوری ورگت، چونکە کۆبوونەوەی چەوری لەو ناوچەیە هۆکارە بۆ نەخۆشی شەکرە.

2-ژەمی نانی بەیانی فەرامۆش مەکە، چونکە کلیلی سەرەکیە بۆ راگرتنی هاوسەنگی شەکرە.

3-هەوڵبدە ژەمەکانت زۆر و کەم بن، بۆ نمونە پێنج ژەم لە شەو و رۆژێکدا، بەڵام بڕی کەم بخۆ، میوە و چەرەس و سەوزە فەرامۆش مەکە.

4-رێژەی خواردنی چەوری و کاربۆهێدرات کەمبکەرەوە، نان و سەمونت بگۆڕە بۆ جۆ، یان برنجی بۆر بخۆ.

5-بایەخ بە خواردنی پرۆتینی بدە.

6-راهێنانی وەرزشی هۆکاری سەرەکیە بۆ پاراستنی تەندروستیت بەگشتی، رۆژانە لایەنی کەم 30 خولەک.

 

ئه‌م بابه‌ته 14245 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP