بەوێنە.. ستایلی ئەستێرەکان لە ئاهەنگی گۆڵدن گڵۆپ


خەندان لایف-

لە رێورەسمێکی شاهانەدا بۆ ساڵی 2019 ئاهەنگی دابەشکردن خەڵاتی گۆڵدن گڵۆپ بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین ئەکتەر و ئەستێرەی جیهانی ناسراو بەشداریانکرد و لەسەر فەرشی سور رێیانکرد.

گۆڵدن گڵۆپ، لە کۆمەڵێک خەڵاتی ئەمریکی پێکهاتووە کە ساڵانە پێشکەشی کەسایەتیە سەرکەوتووەکانی هونەری و تەلەفیزۆنیەکان دەکرێت، لەساڵی 1944 لەلایەن هەندێک ڕۆژنامەنوسی بیانی هۆلیود دامەزراوە، پێشتر تەنها بۆ ئەو کەسانە بوو کە لەبواری سینەما کاریان دەکرد، بەڵام دواتر لەساڵی 1956 پێشکەشی کەسایتیە دیارەکانی تەلەفیزۆنیش دەکرا و تا ئێستاش ئەم خەڵاتە بەردەوامە و ساڵانە لە ئاهەنگێکی گەورەدا ئەم فیستیڤاڵە رێکدەخرێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 16813 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP