چەند رێنماییەک بۆ خانمانی دووگیان لەپێناو هاوسەنگ ڕاگرتنی کێشیان


خەندان لایف-

بێگومان دووگیان قۆناغێکی جیاوازە و سەرجەم تەندروستی لەشت گۆڕانکاری بەسەردادێت، یەکێک لەو کێشانەش کە رووبەرووی بەشێک لە خانمان دەبێتەوە زیادبوونی کێشە، بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان و خراپی سیستمی خۆراکی.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی "هۆم ریمیدیز" بۆ ئەو خانمانەی کە بە نیازن دووگیان ببن هەندێک رێنمایی بڵاودەکاتەوە:

1-باشترە پێش دووگیانبوون کێشی لەشت هاوسەنگ بێت.

2-راوێژی پزیشک بکە، بۆ ئەوەی سیستمێکی خۆراکی تەندروست و باشت بۆ دابنێ.

3-راهێنانی وەرزشی تایبەت بە دووگیان، بێگوما لە رێگای پسپۆڕەوە.

4-دووگیانی مانای خواردنی خۆراکێکی زۆر نییە ئاگاداربە، چونکە جەستە پێویستی بە کالۆری زۆر نییە، بەڵکو نابێت برسی بیت و خواردنی تەندروست پێویستە بخۆیت.

5-خواردنەوەی رێژەیەکی زۆر ئاو.

6-پشت بە خواردنی ماڵەوە ببەستە، چونکە خواردنی دەرەوە گونجاو نییە.

7-خەوتنی باش.

 

ئه‌م بابه‌ته 7952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP