بەوێنە.. بێژەن جەزا لە یادی لەدایکبوونی جگەرگۆشەکانیدا

خەندان لایف-

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراو بێژەن جەزا، یادی یەک ساڵەی لەدایکبوونی جگەرکۆشەکانی دەکاتەوە.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بێژەن جەزا وێنەیەکی خێزانی بڵاودەکاتەوە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی دووانەکەیەوە ژیا و ژەنوا، هاوکات دەڵیت "بەرخۆلەکانم ساڵێکی تەمەنیان بە رووناککردنەوەی ژیانمان تێپەڕاند، هیوای لەش ساغی و تەمەن درێژی بۆ منداڵانی دونیا".

بێژەن جەزا، ماوەیەکی زۆر کاری هونەری دەکات و سەرەتای دەرکەوتنی بە وتنەوەی بەرهەمە فۆلکلۆریەکان بوو، بەتایبەت مەقامەکان.

 

ئه‌م بابه‌ته 45130 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP