شۆخێکی فەرەنسی بە جوانترین رووخساری 2018 هەڵدەبژێردرێت

خەندان لایف-

نمایشکارە سەرنجڕاکێشەکەی فەرەنسا، بە جوانترین رووخساری جیهان بۆ ساڵی 2018 هەڵبژێردرا.

هاوشێوەی ساڵانی رابردوو لەلایەن ماڵپەڕی TC Candler لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2018 ناوی 100 جوانترین خانم بڵاوکرایەوە، کە بە خاوەنی جوانترین رووخسار هەڵبژێردراون، بەپێی لیستەکەش نمایشکاری شۆخوشەنگ سیلان بلۆندوی 17 ساڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

پێش نزیکەی 10 ساڵ وێنەی منداڵێک بەناوی سیلان بلۆندو، تەواوی جیهانی سەرقاڵکردبوو، بەهۆی جوانیەکەیەوە، ئەمەش بووەهۆی ئەوەی ناوبانگێکی باش پەیدابکات لەناو رێکلامە بازرگانیەکاندا، کە بە رەگەز خەڵکی فەرەنسایە و لەدایکبووی 2001، پاش ئەوەی تەمەنی دەگاتە 16 ساڵی دەبێتە یەکێک لە باشترین نمایشکارانی هەفتەنمایشی نیویۆرک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 26877 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP