ئەو خواردنانەی بۆ سوڕی مانگانە بەسوودە


خەندان لایف-

بایەخدان بە خواردنی تەندروست لە هەموو کاتێکدا گرنگە، بۆ ئەوەی هەمیشە خاوەن تەندروستیەکی باش بیت، لەم بابەتەدا ماڵپەڕی yasmina باس لەو خۆراکانە دەکات کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر خانمان هەیە و سوڕی مانگانەیان چالاکدەکات و منداڵدانیان خاوێن دەکاتەوە:

1-زەنجەبیل، یەکێکە لە خواردنەوە رووەکیە بەسوودەکان، کە پێکهاتووە لە چەندین کانزا و ڤیتامین، یارمەتی خاوێنکردنەوە منداڵدان دەدات لە میکرۆب، ئەگەر سوڕی مانگانەت دوابکەوێت وادەکات کە چالاکبێت، رۆژانە دەتوانیت بیخۆیتەوە، دارچینی یان شیری تێکەڵاوبکە.

2-هەنگوین، رۆڵێکی باش هەیە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی سوڕی مانگانە و خاوێنکردنەوە منداڵدان، دەتوانیت رۆژانە کەوچکێک بخەیتە کوپێک ئاوەوە بیخۆیتەوە.

3-دارچینی، سوڕی خوێن و ئۆکسجین چالاکدەکات، منداڵدان لە هەوکردن دەپارێزێت، یارمەتیدەرە بۆ کەوتنەسەر سوڕی مانگانە و هێواشکردنەوەی ئازار.

 

ئه‌م بابه‌ته 16942 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP