حەوت راستی گرنگ لەسەر شێرپەنجە


خەندان لایف-

شێرپەنجە، نەخۆشیەکی مەترسیدارە و لەم سەردەمەدا بەشێوەیەکی بەرچاو تووشبووانی زیادیکردووە، لەمبارەیەوە ماڵپەڕی rotana باس لە حەوت راستی یاخود زانیاری دەکات لەسەر شێرپەنجە لەسەر ئاستی جیهان:

1-بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەکان، تاتۆ بەربەست دروستدەکات لەبەردەم ئاشکراکردنی نەخۆش بە شێرپەنجەی پێست.

2-شێرپەنجە نەخۆشیەکی ژینگەییە بەرێژەی 90%، بەڵام لە 10% نەخۆشیەکی بۆماوەییە.

3-ساڵانە 8.2 ملیۆن کەس بە شێرپەنجە دەمرن لە جیهاندا.

4-ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بە رێژەی لە30% کەمدەکات، ئەگەر بەدووربیت لە خواردنەوە کهولیەکان و جگەرەکێشان.

5-ئەو کەسانەی بەهۆی شێرپەنجەوە ساڵانە دەمرن، رێژەی 3.5% دەگەڕێتەوە بۆ خواردنەوە کهولیەکان.

6-خاوەن مووە سورەکان ئەگەر تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست زیاترە.

7-لە 13%ی کۆچکردووانی جیهان بەهۆی شێرپەنجەوەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 17546 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP