هەندێک ئامۆژگاری بۆ ئەو کەسانەی زۆر دەخۆن


خەندان لایف-

بێگومان ئارەزوو یان رێژەی خواردن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، هەندێک کەس زۆر دەخۆن و بەردەوام بایەخ بە خواردنی ناتەندروستی وەک چەوری و شیرینی دەدەن، کە دەبێتەهۆی قەڵەو بوونیان یاخود گیرانی خوێنبەرەکانیان و تووشبوونیان بە نەخۆشی، هەربۆیە گرنگە رێژەی خواردنیان کەمبکەنەوە و پارێزگاری لە تەندروستیان بکەن.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی hiamag هەندێک ئامۆژگاری بڵاودەکاتەوە:

1-باشترە رۆژانە بایەخ بە خواردنی میوە و سەوزە بدەیت و فەرامۆشی نەکەیت، چونکە برسێتی کەمدەکاتەوە و تەندروستە.

2-لەدوای نان خواردن خێرا بنێشت مەجو، یان بۆ ماوەیەکی زۆر مەیخەرە دەمتەوە، چونکە زۆر برسیت دەکات.

3-زوو زوو لە ئاوێنەدا یان وێنەکاندا سەیری لەشولارت بکە، بۆ ئەوەی ئەگەر قەڵەویت تێبگەیت کە جەستەت ناڕێکە زیادەڕەوی لە خواردندا نەکەیت.

4-نیو کاتژمێر پێش ژەمەکان، ئاوێکی باش بخۆرەوە، یان ئەو کاتانەی برسیت، چونکە تێردەکات و کەمتر نان دەخۆیت، بەڵام هەرگیز لە کاتی نان خواردن مەیخۆرەوە.

5-هەوڵبدە ئامادەکردنی خواردنەکانت تەندروست بێت، دووربێت لە چەوری و شەکری زۆر، یاخود ئەو جۆرە خواردنانە مەکڕە.

6-بەردەوام تەماشای پرۆگرام و بەرنامەکانی ئامۆژگاری بکە، کە رێنوێنیت دەکات خواردنی تەندروست بخۆیت.

7-هەوڵبدە برسی نەبیت پێش چوونت بۆ بازار و مارکێت، چونکە ئەگەر گەدەت برسی نەبوو چاو کەمتر بۆ خواردن دەگێریت.

8-هەمیشە هەوڵبدە زۆر بە هێواشی نان بخۆ.

9-ئەگەر پشتێن یان قایشی کەمەرت بەستبوو، لە کاتی نان خواردن مەیکەرەوە.

ئه‌م بابه‌ته 9401 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP