بەرلەنوستن ئەنجامدانی ئەم رەفتارانە خەوەکەت تێکدەدات


خه‌ندان لایف-

بێگومان بە رۆژ ئەرک و چالاکیەکی زۆرت هەیە و دەبێت بە ئەنجامی بگەیەنیت، بەڵام لێهاتووی و تواناکانی تۆ پەیوەستە بە خەوی شەوەوە، پێویستە کاتژمێری بایەلۆژی جەستەت رێکبخەیت و لەکاتی خۆیدا بۆ ماوەی 7-8 کاتژمێر شەوانە بخەویت، بۆ ئەوەی لە کارەکەت یان خوێندنەکەت سەرکەتووبیت.

1-لەپێناو ئارامبوونەوەی دەروون و حەوانەوەی جەستە، هەندێک کەس بەرلەنوستن بە ئاوی گەرم خۆیان دەشۆن، به‌ڵام ئه‌م ره‌فتاره‌ هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ به‌پێی توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كان پله‌ی گه‌رمی له‌ش راستەوخۆ کاریگەری لەسەر خەو هەیە، چونکە کاریگەری له‌سەر مێشك هەیە و دواتر خه‌وێكی نائارامت پێ ده‌دات، ره‌نگه‌ زیاتر له‌جارێك خه‌به‌رتبێته‌وه‌ دواتریش کە هەڵدەستیت، خەوت دێت.

2-به‌شێكی زۆری خه‌ڵك راهاتووه‌ به‌دیار ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ داده‌نیشێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌وی لێبكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌م ره‌فتاره‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ و خه‌مۆكی، دواجار خه‌وه‌كه‌ت تێك ده‌دات و نائارام دەبیت و به‌هۆش دێیته‌وه‌ زوو زوو، هه‌وڵبده‌ پێش نوستن لایه‌نی كه‌م یەک كاتژمێر له‌شاشه‌كانی ته‌له‌فزیۆن دووربیت.

3-بێگومان بەرگری جەستەی کەسێکی بۆ کەسێکی دیکە بەرامبەر کافاینەکان جیاوازە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی کاریگەری لەسەر خەو هەیە، چونكه‌ كاریگه‌ری ده‌كاته‌ سه‌ر رێژه‌ی "میلاتونینی" له‌ش  كه‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ خه‌وی مرۆڤ، هه‌ر بۆیه‌ له‌دوای ئێواره‌ مه‌یخۆره‌وه‌ به‌تایبه‌تی سێ كاتژمێر پێش خه‌و.

4به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا وه‌ك لاپتۆپ و ئای پاد و مۆبایل پێش نوستن، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ته‌ندروستیت هەیە  و خه‌وت تێك ده‌دات، چونكه‌ دره‌نگ خه‌و لێدەکەوێت، جگه‌له‌وه‌ی بۆ به‌یانی باری ده‌روونیت تێك ده‌دات و هه‌ست به‌ ماندووێتی ده‌كه‌یت.

5-ده‌زانین خواردنی پرۆتینه‌كان كێش داده‌به‌زێنێت، به‌ڵام كێشه‌ بۆ ئامێری هه‌رس دروست ده‌كات و خەوەکەت ناخۆش دەبێت، به‌تایبه‌تی ئاره‌ق كردنه‌وه‌ له‌كاتی خه‌ودا، هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ پێش نوستن ئه‌و خۆراكانه‌ مه‌خۆ کە ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ پرۆتین لایه‌نی كه‌م سێ كاتژمێر پێشتر بیخۆ. 

ئه‌م بابه‌ته 8048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP