بۆ کچان.. لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەتدا ئەم خواردنانە مەخۆ


خەندان لایف-


هەمیشە لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا کچان تووشی دڵەڕاوکێ و پەستانێکی دەروونی زۆر دەبن، ئەگەر لەو کاتەدا تەندروستیشی ناجێگیر بێت، هێندەی دیکە ماندوودەبێت و هەڵدەچێت، وەک هەڵئاوسانی گەدە و غازات، یان نەمانی وزە و بێهێزی زۆر نەخۆشی تر کە دەبنە هۆی بێزارکردن و دروستکردنی بارودۆخێکی ناخۆش.

لەمبارەیەوە پێگەی عەرەبی hayatouki هەندێک رێنمایی بۆ ئەو شۆخانەی بەمزووانە دەبنە بوک بڵاودەکاتەوە:

1-خواردنەوە کافاینەکان، چونکە ئاوی لەش دەمژێت و وشکدەبێتەوە، هەربۆیە تینوو دەبیت و ماندوو دەردەکەویت، جگەلەوەی کاریگەری بۆ پێستیشت هەیە، باشترە شەربەتێک بخۆیتەوە.

2-شیر و پێکهاتەکانی پێویستی بەکاتێکی زۆرە بۆ ئەوەی هەرسبێت، هەندێکجار گەدە تووشی هەڵئاوسان و بێزاری دەکات،  هەر بۆیە هەوڵبدە لە رۆژی ئاهەنگەکەدا بەهیچ جۆرێک شیر و پەنیر و ماست سەرچاوەکانی مەخۆ.

3-هەرچەندە خواردنی توون ئارەزوویەکی زۆری لەسەرە و دەبێتە هۆی یارمەتیدانی کرداری هەرس، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیان بەگەدە دەگەیەنێت و بۆنێکی ناخۆش دروست دەکات و پلەی گەرمی لەش بەرز دەکاتەوە، دەبێتە هۆی ئارەقکردنەوە و تێکدانی ماکیاژەکەت، هەر بۆیە ئامۆژگاری دەکرێن نەک تەنها لەرۆژی ئاهەنگەکەدا بەڵکو مانگێک پێش ئاهەنگەکەت بەهیچ جۆرێک خواردنی تون نەخۆیت.

4-خواردنەوە گازیەکان و وزە بەخشەکان لەش تووشی وشکبوونەوە دەکات و گەدە هەڵدەئاوسێنێت، هەر بۆیە هەوڵبدە مەیخۆرەوە لەو رۆژەدا.

ئه‌م بابه‌ته 14129 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP