هەفتانە پێویستە چەندجار مۆز بخۆین؟


خەندان لایف-

بەشێوەیەکی گشتی لەرووی تەندروستییەوە گرنگە رۆژانە پێنج جۆر میوە و سەوزە بخۆیت، بۆ ئەوەی هاوسەنگی بەهاخۆراکییەکانی جەستەت پارێزراوبێت، بەڵام مۆز باشترین میوەیە کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و ترشە ئەمینیەکان، کە کاریگەری لەسەر تەمەن درێژی هەیە.

لەوبارەیەوە پزیشکی پسپۆڕ د. سارە پرور و پسپۆڕی بواری خۆراکی جولیت کیلو دەڵێن "مۆز، یاریدەی رێکخستن و هاوسەنگراگرتنی پەستانی خوێن دەدات، ئەگەری تووشبوونت بە شێرپەنجەی گورچیلە کەمدەکاتەوە، هاوکات سەرچاوەی سەرەکی پۆتاسیۆمە، کە هۆکاری سەرەکیە بۆ پاراستنی ئێسک، لەگەڵ ئەوەشدا رێژەی خوێ لە جەستەی مرۆڤ رێکدەخات".

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستیش هەفتانە خواردنی چوار مۆز، لە تووشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە دەتپارێزێت بە رێژەی لە %50.

جگەلەوەش مۆز دەروونت ئارامدەکاتەوە و لە خەمۆکی دووردەخاتەوە، کرداری هەرس چالاکدەکات، چونکە ریشاڵی تێدایە، کێشیش زیادناکات و وزەیەکی باشت پێدەدات.

 

ئه‌م بابه‌ته 37299 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP