پێش خەوتن لەم رەفتارانە دووربکەوەرەوە


خەندان لایف–

هەندێک شەو خەوەکەت باش نەبێت یان کاتێک هەڵدەستیت هەست بە حەوانەوە ناکەیت یاخود زوو زوو بەخەبەردێیت، بەڵام هۆکاری ئەم خەوە ناجێگیرە رەنگە خۆت بیت، چونکە رەفتاری نادروست ئەنجامدەدەیت.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی rotana هۆشداریدەدەدات لەرووی تەندروستییەوە، کە لە هەندێک رەفتار دووربکەویتەوە پێش نوستن:

1- پێش خەوتن ئاوی زۆر مەخۆرەوە، چونکە دەبێتەهۆی میزکردنی زۆر و تێکدانی خەوەکەت.

2-هەوڵبدە بە رۆژ نەخەویت یان زۆر کەم بخەویت کە 30 خولەک زیاتر نەبێت، بۆ ئەوەی شەو خەوێکی باش بکەیت، بەڵام پێویستە هەموو شەوێک لە یەک کاتدا بخەویت.

3- کاتژمێرێک پێش نوستن لەهەموو ئامێرە ئەلکترۆنیەکان دووربکەوەرەوە، چونکە ئەگەر خەویشت لێبکەوێت، خەوێکی قوڵ و ئارام ناکەیت.

4-پێش خەوتن هیچ ژەمە خواردنێک مەخۆ، چونکە گەدەیەکی پڕ خەوێکی ناخۆشت پێدەبەخشێت، لەهەمانکاتدا کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە.

5-رۆژانە وەرزش ئەنجام بدە، ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت، چونکە خەوەکەت خۆشتر دەکات، بەڵام پێش خەوتن نابێت، چونکە چالاکی میتاپۆلیزم لە جەستە خێرادەکات.

7-چەند کاتژمێرێک پێش نوستن خواردنەوە کافاینەکان مەخۆرەوە، چونکە خەوت لێناکەوێت یان خەوێکی باش ناکەیت و مێشک ناحەوێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 20185 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP