ئایا پەیوەندی قاوە بە دڵەڕاوکێوە چییە؟


خەندان لایف-

قاوە، یەکێکە لەو خواردنەوە کافاینانەی کە خواستێکی زۆری لەسەرە و رۆژانە بایەخی پێدەدرێت، بەتایبەت کاتێک کەسەکە نائارامە و پەستانی دەروونی لەسەرە، بەڵام ئایا قاوە پەیوەندی بە دڵەڕاوکێ و ئارامی دەروونەوە چییە؟ ئایا زیانی نییە؟

قاوە رێژەی کافاین تێیدا زۆرە، کاتێکیش جەستەت ئەو کافاینە دەمژێت، لێدانی دڵ خێرادەبێت و باشتر هەناسەدەدات و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە، لەهەمانکاتدا ئارامدەبیتەوە و دڵەڕاوکێت کەمدەبێتەوە، بەڵام هەموو ئەمانە روودەدات کاتێک بڕێکی کەم قاوە دەخۆیتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستی zahratalkhaleej" ئەگەر بە بڕێکی کەم قاوە بخۆیتەوە سوودی هەیە، بەڵام زیاتر لە پێویست زیانی هەیە و بەپێچەوانەوە لەبری نەمانی دڵەڕاوکێ زیاتردەبێت.

بەپێی توێژینەوەکانی پسپۆڕانیش رۆژانە جەستە لە 200-300 ملیگرام زیاتر پێویستی بە کافاین نییە،  لەهەمانکاتدا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە و هەندێک بەرگری جەستەی دژی کافاین بەهێزترە تووشی دڵەڕاوکێی ناکات،  بەپێچەوانەوە هەندێک کەمترە، هەربۆیە هەندێکیش دەڵێن من قاوەش بخۆمەوە شەو خەوم لێدەکەوێت و هەندێک دەڵێن خەوم لێناکەوێت.

ئه‌م بابه‌ته 9837 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP