جیابوونەوە کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستە هەیە


خەندان لایف-

ئاشکرایە کە جیابوونەوەی دوو سۆزدار یان دوو هاوسەر کاریگەری لەسەر دەروون و دڵ هەیە، وادەکات ئەو کەسە بۆ ماوەیەکی زۆر بە خەمباری بمێنێتەوە و زۆر نیشانەی دیکە، بەڵام ئایا لەرووی جەستەییەوە کاریگەری هەیە؟

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی yasmina لەرووی زانستییەوە، جیابوونەوەی دوو خۆشەویست راستەوخۆ کاریگەری لەسەر جەستە هەیە و دەبێتەهۆی ئەم نیشانانە:

1-کرژبوون (تشنج) و شەکەتی جەستە، رەنگە هیچ نەخۆش نەبیت، بەڵام بەردەوام تووشی سەرئێشە و ئازاری ئێسک و ماسوولکەکانت دەبیت، چونکە دەروونت هێندە ماندووە، رێگانەدەیت بحەوێتەوە، کاریگەری دەخاتەسەر جەستە.

2-نەمانی ئارەزووی خواردن، چونکە گەدە کرژدەبێت، لەهەمانکاتدا وابیردەکەیتەوە ئەگەر تۆ بخۆیت مانای وایە دڵخۆشیت، هەربۆیە لە خواردن دووردەکەویتەوە.

3-بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بە نمونە نەمانی توانای سەرنجدان یاخود تەرکیزت بۆ چواردەورەکەت و کارەکانت، یان سەرئێشە و هەستکردن بە شەکەتی، هەموو ئەمانە نیشانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنن، بەڵام بەردەوامبوون زیانی هەیە.

4-هەڵوەرینی قژ، بێگومان ماندووبوونی دەروونی و خەم کاریگەری لەسەر هۆڕمۆنەکانت هەیە، راستەوخۆ دەبێتەهۆی هەڵوەرینی قژت.

 

ئه‌م بابه‌ته 12278 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP