شەهرام سەردار سوڵتانی دڵ بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف-

هونەرمەندی گۆرانیبێژ شەهرام سەردار، کلیپێکی نوێ بەناوی "سوڵتانی دڵ" بڵاودەکاتەوە.

سوڵتانی دڵ، تێکست و مێلۆدی شەهرام سەردار خۆی ئامادەیکردووە، لەلایەن ئارام سەردارەوە کاری میوزیکی بۆ ئەنجامدراوە لەگەڵ کۆمەڵێک ژەنیاری تورکدا، هاوکات ڤینۆ پرۆدەکشن میکس و ماسترینگی بۆ کردووە.

شەهرام سەردار یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی سلێمانی، لە سەرەتاکانی تەمەنیەوە کاری میوزیکی کردووە، دواتر دەست بە کاری گۆرانی وتن دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 4028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP