سیریل فەتاح گۆرانیەکی جۆرج وەسوف دەڵێتەوە

خەندان لایف-

خانمە هونەرمەند سیریل فەتاح نوێترین بەرهەمی بە زمانی عەرەبی بەناوی " خسرت كل الناس" بڵاوکردەوە.

ئەم گۆرانیە بەرهەمی هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی "جۆرج وەسوفە"، بەڵام سیریل فەتاح نوێی کردووەتەوە، نەبەرد جوامێری هاوسەری کاری میوزیکی بۆ کردووە.

سیریل ماوه‌ی 24 ساڵه‌ له‌ وڵاتی سوید نیشته‌جییه‌ و خاوه‌نی دووكچ و كوڕێكه‌، ساڵانێکە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەندین بەرهەمە، لەهەمانکاتدا جگە لە کاری هونەری كاری وه‌رگێران ده‌كات. 


ئه‌م بابه‌ته 10938 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP