ئامادەکردنی باستری بە مەحشی گێزەر و گۆشت


خەندان لایف-

خواردنێکی جیاوازە و تامێکی خۆشی هەیە، تۆش دەتوانیت تاقیبکەیتەوە.

پێداویستییەکان:
دوو کوپ ئارد
¼ کەوچکی بچوک خوێ
دوو کەوچکی گەورە زەیت، یان کەرە
¾ کوپ ئاو
کەمێک خەمیرە
پێداویستییەکانی ناواخنەکەی:
100 گرام گۆشت
یەک پیاز
بەهارات
خوێ
ئاڵەتی رەش
دوو کەوچکی گەورە زەیت
گێزەرێکی وردکراو یان زیاتر بە خواستی خۆت
سیر، ئەگەر پێتخۆشبوو
دوو کەوچکی گەورە مەعدەنوس

چۆنێتی دروستکردنی:
لە دەفرێکدا ئارد و خوێ و زەیت و ئاو خەمیرەکە تێکەڵاودەکەین، دەیشێلین تا دەبێتە هەویرێکی باش، بە نایلۆنێک دایپۆشە، بۆ ماوەی 15 خولەک.

پاشان لە تاوەیەکدا پێکهاتەکانی ناواخنەکەی بەدوای یەکدا پێکەوە سوربکەرەوە.

هەویرەکە پان بکەرەوە، بەش بەش بیبڕە، ناواخنەکەی تێبکە و بەشێوەی سێگۆشە بیپێچەرەوە، دواتر لە تاوەیەکدا سوریبکەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5742 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP