بەکارهێنانی خوێ بۆ چوار مەبەستی جیاواز


خەندان لایف-

خوێ، جگەلەوەی پێکهاتەیەکی خۆراکی سەرەکیە لە ئامادەکردنی خواردنەکاندا، بەڵام بۆ چەندین بواری دیکە دەتوانیت سوودی لێببینرێت:

1-ئەگەر ئوتووەکەت رەش بوو بنەکەی، ئەوا بڕێک خوێ بخەرەسەر کاغەزێک و ئوتووەکەی بخەرەسەر، دوای ماوەیەک بیسڕە، هیچ پەڵەیەکی پێوەنامێنێت.

2-ئەگەر چەوریەکی زۆر بە تاوەکەتەوە کۆبوویەوە، بۆ ئەوەی بە رێگایەکی ئاسان لایبەریت، دوو کەوچکی گەورە خوێ و ئاوی گەرمی تێبکە، بیکوڵێنە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر.

3-ئیسفەنج و شاڵی چێشتخانە بەکتریای لەسەر کۆدەبێتەوە، بەڵام پێویستە هەفتانە لە ئاو و خوێدا دایبنێیت و بیخەیتە مایکرۆوەیفەوە، بۆ ماوەی یەک خولەک.

4-ئەگەر دوای خواردنەوەی قاوەکەت، راستەوخۆ کوپەکەت نەشۆرد، ئەوا بە ئاو و خوێ بیشۆ.

 

ئه‌م بابه‌ته 10789 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP