حەوت هەنگاو لەپێناو بەدەستهێنانی خۆشبەختی


خەندان لایف-

هەمووان باس لە ئاسوودەیی دەکەن، بەڵام پرسیار ئەوەیە "ئایا بەڕاستی تۆ ئاسوودەی؟" رەنگە وەڵامەکەی قورس بێت، چونکە هیچ یەکێک لەو هەنگاوانە پەیڕەوناکەیت، کەدەبێتەهۆی خۆشبەختیت لە ژیاندا.

بەگوێرەی توێژینەوە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان، پێویستە هەریەکێک لەپێناو بەختەوەریدا، ئەم حەوت هەنگاوە پەیڕەوبکات، کە لەلایەن ماڵپەڕی yawmiyati بڵاوکراوەتەوە:

1-بایەخ بە خۆت بدە، یان بەو هۆکارانەی دەبێتەهۆی دڵخۆشبوون و ئاسوودەیی دەروونت، لایەنی کەم هەفتەی یەکجار، بۆ نمونە وەرزش و مەلەکردن وەک هیوایەتێک، یان لەپێناو رێکی لەشولارت.


2-ئەگەر رێزی خۆت نەگریت و متمانەت بەخودی خۆت نەبێت، ئامادەمەبە بەرامبەرەکانت رێزتبگرن.

3-وازبهێنە لە لۆمەکردنی خۆت، هەمیشە گۆڕانکاریەکان لە بیرکردنەوەی ئیجابیەوە دروستدەبێت.

4-بەهەموو شێوەیەکی لە بیرکردنەوەی سلبی و ناخۆش دووربکەوەرەوە، ئەگەر زۆر تووشی دڵەڕاوکێ و بیرکردنەوە سلبییەکان دەبیت، سنوری بۆ دابنێ، لە رێگای خۆسەرقاڵکردن بە وەرزشکردن یان گەشتکردن و بەشداری چالاکی ئاسوودەبەخش.

5-لەدوای هەڵە پێویستە ئەزموون وەربگریت و جارێکی دیکە دووبارەی نەکەیتەوە، بەڵام ژیان بە لۆژیکی وەک خۆی ببینە، چونکە خەیاڵەکان دروست نییە.

6-بەراوردی خۆت مەکە، بە کەسانی دیکە، رێگای ژیانی خۆتبگرە و لە سەرکەوتنەکانی خۆتدا شانازی بکە، شکستەکان بە هەند وەربگرە.

7-رابردوو تێپەڕی و لێوەی فێربە، داهاتووش دیارنییە و بە خەیاڵ خۆت سەرقاڵمەکە، ژیانت بۆ ئێستا تەرخان بکە چێژ ببینە.

 

ئه‌م بابه‌ته 11994 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP