مۆز لە تووشبوون بە جەڵتەی دڵ دەتپارێزێت


خەندان لایف-

مۆز، بەهۆی ئەو پێکهاتە خۆراکیانەی تێیدایە توانای پاراستنی جەستەی هەیە لە بەشێکی زۆر لە نەخۆشییەکان وەک جەڵتەی دڵ.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کە لەلایەن ماڵپەڕی yawmiyati بڵاوکراوەتەوە، مۆز دەتوانێت دڵ لە جەڵتە و سەکتە بپارێزێت، بەهۆی ماددەی پۆتاسیۆمەوە، چونکە خوێنبەرەکان خاوێندەکاتەوە و رێگانادات لە ماسولکەی دڵدا کێشە دروستبێت.

بێگومان ئەو کەسانەی دەیانەوێت دڵیان لە نەخۆشی بپارێزن، مەرجنییە تەنها مۆز بخۆن، دەکرێت بایەخ بە پەتاتە و ماسیش بدەن، کە سەرچاوەیەکی باشی پۆتاسیۆمە، مرۆڤیش رۆژانە پێویستی بە 3500 میلیگرام پۆتاسیۆم هەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 6864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP