لەکاتی خواردنی گۆشتدا ئەم رێنماییانە لەیادمەکە


خەندان لایف-

گۆشتی سور و مریشک، یەکێکە لەو خواردنانەی لە زۆربەی ژەمەکاندا لەگەڵ ئامادەکردنی هەموو خواردنێک بەکاردەهێنرێت، ئەگەر تۆش یەکێکی لە بەکارهێنەرانی ئەم رێنماییانە لەیادمەکە:

1-ئایا گۆشت بەسوودە بۆ جەستە؟
بێگومان گۆشت سەرچاوەیەکی باشی پرۆتین و کانزا سەرەکیەکانە، کە جەستە پێویستی پێیەتی، بەتایبەت گۆشتی سور، کە رێژەی ئاسن تێیدا بەرزە و بۆ کەم خوێنەکان بەسوودە.

2-هەفتەی چەندجار پێویستە گۆشت بخورێت؟
بێگومان پێویستە هاوسەنگی لە هەموو پێکهاتە خۆراکیەکانتدا رابگریت، واتە میوە و سەوزە و گۆشت و جۆرەکانی دیکەی خواردن بخۆ، بەڵام بە بڕی پێویست، بۆ نمونە گۆشتی سور نابێت لە دووجار زیاتر بێت لە هەفتەیەکدا، ئەگەر یەکجاربێت باشترە، بەهەمانشێوە مریشکیش.

3-کاتێک گۆشت دەخۆیت، ئاگاداری ئەم رێنماییانەبە:

*خواردنی گۆشت بەشێوەیەکی بەردەوام و رۆژانە، هۆکارە بۆ شێرپەنجەی کۆڵۆن.

*ئەگەر جەستەت پێویستی بە پرۆتینە، مانای ئەوەنییە هەردەبێت گۆشت بخۆیت،سەرچاوەی دیکەی پرۆتینی زۆرە.

 

ئه‌م بابه‌ته 22348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP