بە جوانترین خانمی ئاسیا هەڵبژێردرا

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری بەناوبانگی هیندستان دیپیکا پادوکون، نازناوی جوانترین خانمی ئاسیای بۆ ساڵی 2018 پێبەخشرا.

گۆڤاری " eastern eye" بەریتانیا لیستی جوانترین خانمەکانی بۆ ئەمساڵ لەسەر ئاستی کەسایەتی و ئەستێرە دیارەکان بڵاوکردەوە، تێیدا لەناو 50 ئەستێرەی ئاسیادا دیپیکا پادوکون بە جوانترین و سەرنجڕاکێشترین خانم هەڵبژێردرا.

دیپیکا لەدایکبووی 1986، پێشتر کاری نمایشی کردووە و لەساڵی 2006 یەکەم کاری نواندنی لەگەڵ خانمە ئەکتەر ئایشوریا و شارۆخان بوو، بەپێی ڕاپرسیەک لە گۆڤاری گلاف توانی نازناوی باشترین نمونەی خانم بەدەستبهێنێت،خاوەنی دوو خەڵاتی بەناوبانگی "ZF" وەک خانمە نمایشکاری ساڵ و لەهەمانکاتدا نازناوی "باڵوێزی کینجیفیشەری" بەدەستهێناوە.

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 29049 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP