وێنەیەکی دەگمەنی کازم ساهیر ببینە


خەندان لایف-

وێنەیەکی کۆنی کازم ساهیر لە سەرەتاکانی تەمەنیدا، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەخۆیەوە سەرقاڵدەکات.

لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام کازم ساهیر وێنەیەکی کۆن بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت لە سەرەتاکانی قۆناغی لاویدایە و دەڵێت "زەمەن تێدەپەڕێت"، ئەم وێنەیەش کاردانەوەی جیاوازی لەناو هەوادارانی لێدەکەوێتەوە.

دواین کاری هونەری کازم ساهیر گۆرانیەک بوو بە ناوی " صباح الخير يا هانم"، کە لەلایەن کەریم عیراقیەوە هۆنراوەکەی نوسرابوو.

کازم ساهیر لەدایکبووی 1957، یەکێکە لە بەناوبانگترین ئاوازدانەر و گۆرانیبێژەکانی عیراق، خەڵکی شاری موسڵە و لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نازناوی "ئیمپڕاتۆری گۆرانی" پێدراوە و خاوەنی دوو کوڕە بەناوی "ویسام و عومەر".

ئه‌م بابه‌ته 15325 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP