هاوسەرەکەی جاستن بیبەر وەڵامی هەوادارانی سێلینا گۆمێز دەداتەوە


خەندان لایف-

نمایشکاری جیهانی هایلی بالدوین، وەڵامی هەوادارانی سێلینا گۆمێز دەداتەوە.

پاش ئەوەی هایلی بالدوین و جاستن بیبەر ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا، رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بوونەوە لەلایەن هەوادارانی سێلینا گۆمێز و میدیاکانەوە، چونکە پێشتر جاستن بیبەر پەیوەنی سۆزداری لەگەڵ سێلینا گۆمێز هەبوو.

دوای ئەم هەموو بێدەنگیە، دواجار لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام هایلی بالدوین لە پۆستێکی نوێدا دەڵێت "دوورکەوتنەوە لە ئینستاگرام باشترین چارەسەرە، بۆ ئەوەی بحەوێمەوە و ئاسوودەبم، چونکە تووشی خەم و دڵەڕاوکێ و بێزاریم دەکات، بڕواناکەم بە هەندێک قسەی ناڕاست و بێ بنەما کە لەهەموو شوێنێکەوە باسدەکرێت، بەبێ ئەوەی پەیوەندی بەو کەسانەوە هەبێت، لەبری خۆشەویستی و پشتیوانی یەکتری، رەخنە و قسەی ناخۆش بەرامبەر یەکتری، من دڵخۆشم بە ژیانی خۆم و جیهان پڕبووە لە ڕقوکینە".

ئه‌م بابه‌ته 24276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP