جاکیشان بەهۆی شاجوانەوە خیانەت لە هاوسەرەکەی دەکات

خەندان لایف-

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی جاکی شان، ناوی ئەو خانمە ئاشکرادەکات، کە بەهۆیەوە خیانەتی لە هاوسەرەکەی کردووە.

جاکی شان، کە یەکێکە لەو ئەکتەرانەی خاوەنی زۆرترین هەوادارە لە جیهاندا، دەربارەی چیرۆکی ژیانی خۆی کتێبێک بەناوی " Never Grow Up " بڵاودەکاتەوە، لە یەکێک لە نوسینەکانیدا ئاشکرایدەکات کە لە ساڵی 1991 هەڵەیەکی گەورەی لە ژیانیدا کردووە بەخیانەتکردن لە هاوسەرەکەی، بەهۆی بوونی پەیوەندی لەگەڵ شاجوانی پێشووی کۆریا ئیلین ئێنج.

لە بەرامبەر ئەو کارەی جاکیشاندا، کە هیچ شیکاریەکی بۆی نییە، هاوسەرەکەی پێیدەڵێت " پێویست بە هیچ روونکردنەوەیەک ناکات، نە زیان بە ئێمە بگەیەنە، نە زیان بەویش بگەیەنە، ئەگەر من و کوڕەکەت دەوێت، لە پشتی تۆ دەبین، دەزانم تووشی دڵەڕاوکێ بوویت، ئێمە باشین، بەڵام هەڵبژاردن لای تۆیە".

جاکی شان، لەدایکبووی 1954، لەساڵی 1984 هاوسەرگیری لەگەڵ "لینج فینج جیاو" کردووە و باوکی یەک کوڕە بەناوی جیسی،هاوکات لەو خانمەش کە پەیوەندی سۆزداری هەبووە، خاوەنی منداڵێکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 29549 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP