بەوێنە.. فیستیڤاڵی پەپولە ئەستێرەکانی تورکیا کۆدەکاتەوە


خەندان لایف-

دوێنێ فیستیڤاڵی ساڵانەی خەڵاتی پەپولەی سینەمایی بۆ 2018 لە تورکیا بەرێوەچوو، بە بەشداری چەندین ئەستێرە و کەسایەتی بەناوبانگ.

لە فیستیڤاڵەکەدا ئەکتەری دیار ئاراس بوڵوت بە باشترین ئەکتەری پیاوی ساڵ و ئۆزجی ئۆزپرێنچی وەک باشترین خانمە ئەکتەر هەڵبژێردرا.

درامای FI خەڵاتی باشترین درامای ئینتەرنێتی پێبەخشرا، هەردوو ئەکتەر ئیرەم هێلڤاجۆئۆغلو و ئوڵاش تونا خەڵاتی باشترین دوو خۆشەویستی درامایان پێبەخشرا، کە لە درامای " sen anlat karadeniz" رۆڵدەبینن.

جگەلەوەی درامای " sen anlat karadeniz" خەڵاتی باشترین دەرهێنانیشی پێبەخشرا، گۆرانیبێژ ئێزهال وەک باشترین گۆرانبێژی ساڵ هەڵبژێردرا، چەندین خەڵاتی دیکەش.

فیستیڤاڵی خەڵاتی ئاڵتونی پەپولەی سینەمایی، یەکێکە لە بەنرخترین خەڵاتەکانی تورکیا کە لە ساڵی 1972 دامەزراوە، تێیدا چەندین خەڵاتی جیاواز دەبەخشرێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 31955 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP