لە خەندان لایفەوە پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

خەندان لایف-

لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 10/12/2018 بخوێنەرەوە.

1- کاوڕ 21/3-20/4
ئەمڕۆ گونجاوە بۆ ئەوەی دەست بە پرۆژەی نوێ بکەیت و هەنگاوی نوێ بنێیت لەرووی پیشەییەوە بەپێی خواست و بەهرە و ئارەزووەکانی خۆت، لەرووی سۆزداریەوە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باش دەبێت هیواکانت دێنەدی، متمانەت هەبێت بە قسەی هاوڕێکانت و سوودی لێ ببینە بۆ چارەسەری کێشەکانت.

2- گا 21/4-20/5
کۆمەڵێک کاری گرنگ هەیە کە پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە لەرووی پیشەییەوە، بەڵام دەبێت کاتی گونجاو بدۆزیتەوە، پەیوەندیت لەگەڵ خێزانی خۆشەویستەکەت بەهێزبکە لەپێناو گەیشتین بە ئامانجەکانت، لەرووی تەندروستیەوە پێویست بە پشوودان هەیە.

3- دووانە 21/5-21/6
لەبەردەمت کۆمەڵێک ئەرک و کاری زۆر هەیە، کە دەبێت لەکاتی گونجاودا بەبێ دواخستن هەموویان چارەسەر بکەیت، هەوڵبدە پەیوەندیت سۆزداریت بپارێزە و رێگامەدە کەس دەست وەربداتە نێوانتان، خاوەنی رووخسار و کەسایەتیەکی جوانیت گوێ بە قسەی خەڵکی مەدە.

4- قرژاڵ 22/6-22/7
پێویستە کات دیاری بکەیت بۆ ئەوەی ئەرکەکانت جێبەجێ بکەیت و بگەیت بە ئامانج و خواست و هیواکانت لەرووی پیشەییەوە، خۆشەویستەکەت مامەڵەی توندە، بەڵام دەبێت تۆ لێی تێبگەیت و هێمنی خۆت بپارێزیت، گرنگە پشوو بدەیت و کەمێک بحەوێیتەوە.

5- شێر 23/7- 22/8
لەبەردەمتدا کۆمەڵێک ئەرک و کاری زۆر هەیە، بەڵام دەبێت هەوڵبدەیت ئەنجامی بدەیت و بەربەستەکان تێپەڕێنیت، راستگۆیانە خۆشەویستیت بۆ هاوبەشی ژیانت دەربڕە، راهێنانی وەرزشی گرنگە بۆ ئەوەی تەندروستیت پارێزراو بێت.

6- فەریک 23/8-22/9
پێویستە کاتێک دیاری بکەیت بۆ ئەوەی پرۆژەکانت جێبەجێ بکەیت بەگوێرەی پلانەکانت لەرووی پیشەییەوە، هێندە رووبەرووی خۆشەویستەکەت مەبەرەوە، هەرکاتێک بێزاردەبیت هەوڵبدە تێگەیشتن هەبێت، سستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکە.

7-تەرازوو 23/9-22/10
دەبێت هەنگاوی نوێ بنێیت و بەتواناکانت متمانەی بەرپرسەکانت بەدەستبهێنیت لەپێناو بەرزکردنەوەی بەرهەمی کارەکانت، هەوڵبدە خۆپەرست مەبە بەتایبەت لەرووی سۆزداریەوە دەنا زەرەرمەند دەبیت، کۆتایی ئەم هەفتەیە باشترە پشوو بدەیت.

8-دووپشک 23/10-21/11
کەسانێک هەوڵ دەدەن کێشەت بۆ دروست بکەن لەرووی پیشەییەوە، هەربۆیە هەوڵبدە وریابە و متمانە بە هەمووان مەکە، خۆشەویستەکەت کاری مەحاڵ ئەنجام دەدات لەپێناو مانەوەی لەگەڵ تۆدا، هەربۆیە بایەخی پێ بدە، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە.

9- کەوان 22/11-20/12
پرۆژەی نوێ پێشنیار بکە و هەنگاوی نوێ بنێ بۆ داهاتوو لەرووی پیشەییەوە، هەوڵبدە پارێزگاری لە پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بکە و نهێنیەکانتان بۆ کەس باس مەکە، گوێگرتن لە میوزیک ئارام دەکاتەوە لەرووی دەروونیەوە.

10- گیسک 20/12- 19/1 
بەرپرسانت لە تەواوی کارەکان و تواناکانت رازین لەرووی پیشەییەوە و متمانەیان پێت هەیە، بایەخ بە خۆشەویستەکەت بدە و هەوڵبدە پشتیوانی بکە بەردەوام، ئاگاداری خواردنی ئەو خۆراکانە بە کە زیان بە تەندروستی گەدەت دەگەیەنن.

11- سەتڵ 20/1-18/2
ئەمڕۆ چارەسەری گونجاو بۆ تەواوی کێشەکانت دەدۆزیتەوە و بەربەستەکان تێدەپەڕێنیت، خۆشەویستەکەت بە سوپرایزێک دڵخۆش دەکات و پێکەوە ئاسوودە دەبن، تەندروستیت باش نییە و دەبێت ئاگاداری جۆری خواردنەکانت بیت لە ئێواراندا.

12- نەهەنگ 19/2-20/3
بەهێز و تواناکانی خۆت هەوڵبدە رۆڵی گەورە ببینیت لە پێشنیارکردنی پرۆژە و بیرۆکەی نوێ، بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشتر هەبێت، کێشەیەکی زۆر هەیە لەنێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت بەڵام کاتییە و تێدەپەڕێت، هەمیشە بەهیواوە سەیری ژیان بکە.
 

ئه‌م بابه‌ته 31465 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP