شەکیرا بانگێشتی دادگا دەکرێت


خەندان لایف-

خانمە ئەستێرەی بەناوبانگی کۆڵۆمبی شەکیرا، تۆمەتبارە بە نەدانی 14.5 ملیۆن یۆرۆی باجی مانەوە لە ئیسپانیا.

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیا جیهانیەکان، لەلایەن داواکاری گشتی ئیسپانیاوە ئاگادارکراوەتەوە، کە بە فەرمی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەکرێت، بەهۆی پێنەدانەکەی باجی مانەوە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2011-2014 و بڕەکەی 14.5 ملیۆن یۆرۆیە.

 بەڵام شەکیرا بە هەموو شێوەیەک ئەم تۆمەتە رەتدەکاتەوە، پارێزەرەکەشی دەڵێت "لەو ماوەیەدا شەکیرا لە ئیسپانیا نەماوەتەوە بەهۆی کارە هونەریەکانیەوە".

شاکیرا ئیسابێل مێباراک ڕیپۆڵ، له‌ساڵی 1977 له کۆلۆمبیا له‌دایک بووه‌، سه‌ماکارو گۆرانیبێژێکی جیهانی سه‌رکه‌وتووە خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانییە.

ساڵانێکی زۆرە شەکیرا پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ یاریزانی بەناوبانگی ئیسپانی‌ "جێرارد پیکێ" هەیە، ئێستا خاوەنی دوو کوڕن بەناوی (ساشا و میلان).

 

ئه‌م بابه‌ته 15818 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP