سەلمان خان بە دەوڵەمەندترین ئەکتەری هیند هەڵبژێردرا

خەندان لایف-

ئەکتەری بەناوبانگی بۆلیود سەلمان خان، لەناو لیستی ئەستێرە دەوڵەمەندەکانی گۆڤاری "فۆربس" پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

هاوشێوەی ساڵانی رابردوو گۆڤاری "فۆربسی" ئەمەریکی ناوی دەوڵەمەندترین ئەستێرەکانی جیهانی بڵاوکردەوە بۆ ساڵی 2018، بەڵام لەسەر ئاستی بۆلیود و هیندستان سەلمان خان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا کە بەپێی زانیاریەکان خاوەنی 10 ملیۆن رۆبیەی هیندیە، ئەویش بەهۆی ئەو رێکلامە بازرگانیانەی ئەنجامیداوە.

یاریزانی هیندستان ڤیرات کۆهلی پلەی دووەم و ئاکشای کۆمار لە پلەی سێیەمی لیستەکەدا بوو، بەڵام شارۆخان پلەی 13یەمی بەدەستهێنا.

 

ئه‌م بابه‌ته 29130 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP