رۆژنامەیەک دژی پریانکا چۆپرا دەنوسێت


خەندان لایف-

پاش ئەوەی خانمە ئەکتەری هیندستان و شاجوانی جیهان پریانکا چۆپرا، ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەرێکی ئەمەریکی پێکهێنا، رۆژنامەیەکی نیوزلاندی هێرش دەکاتەسەری.

سەرەڕای ئەوەی دوو نەتەوە و ئاینی جیاوازیان هەیە و 10 ساڵ تەمەن نێوانیانە، هەفتەی رابردوو پریانکا چۆپرا و نیک جۆناس ژیانی هاوسەرگیریان لە دوو ئاهەنگی جیاوازدا پێکهێنا، بەڵام کاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی جیهان دروستکرد.

لەمبارەیەوە نوسەری دیاری نیوزلاندی ماریا سمیس لە رۆژنامەیەکدا دەڵێت "ئایا هاوسەرگیری و خۆشەویستی نیک جۆناس و پریانکا راستییە! لەماوەیەکی کەمدا نیک زیندانیکرا بە خۆشەویستی ئەکتەرێکی درۆزن کە تەنها مەبەستی پەیوەندی بازرگانیە".

لەپاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە پریانکا چۆپرا وتی "نامەوێت بایەخ بەو قسە بێ بنەمایانە بدە، من لە ئاسوودەترین قۆناغی ژیانمدام، ئەو هۆکارانەی بێزارمدەکات بۆ من گرنگنین".

پریانکا لە ساڵی 1982 لەدایکبووە، باوکی پزیشک بووە لە هێزی سەربازی هیندستان بەهەمان شێوە دایکیشی پزیشک بووە، بەهۆی کاری خێزانەکەشیەوە بەردەوام ناوچە و شوێنی نیشتەجێبوونی گۆڕادراوە.

پاشان لە 13 ساڵیدا بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەچێت بۆ لای پوری و نیشتەجێ دەبێت، هەرچەندە بڕیاڕ دەدات ببێتە پزیشک یان ئەندازیار بەڵام بوونی بە شاجوان هەموو ژیانی دەگۆرێت.

نیک جۆناس لەدایکبووی 1992، ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی دیاری ئەمەریکایە، پێشتر بۆ ماوەیەک کەم پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ مایلی سایریس هەبوو، دواتر جیابوونەوە.

ئه‌م بابه‌ته 41336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP