نوێترین وێنەی یەحیا و هاوسەرەکەی پێکەوە

خەندان لایف-

ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی توركیا بوڵێنت ئه‌یناڵ ناسراو به‌ کەسایەتی یه‌حیا، لەگەڵ هاوسەرەکەی دەردەکەوێت.


لە یەکێکە لە بازاڕە گەورەکانی ئیستەنبوڵ بەناوی "ئاستینا پارک" بوڵێنت ئەیناڵ لەگەڵ هاوسەرەکەی مەلیس دەبینرێت، پاش ئەوەی بازاڕدەکەن و لە قاوەخانەیەک دێنەدەرەوە، بەڵام کامێراکان خێرا بەرەولایان دەڕۆن و وێنەیان دەچرکێنن.

بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی جیاوازی لەناو هەوادارانیدا لێدەکەوێتەوە، هەندێک دەڵێن "بوڵێنت تەواوی گۆڕاوە و پیربووە".

بوڵێنت ئه‌یناڵ له‌دایكبوی 1973، یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌كته‌ره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان و له‌ساڵی 2011 هاوسه‌رگیری كردووه و خاوەنی کوڕێکە‌، رۆڵی له‌ چه‌ندین دراما و فلیمی توركیدا بینیووه‌

 

ئه‌م بابه‌ته 84565 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP