کچانی تەمەن 30 ساڵ بەرەوژوور رووبەرووی چی دەبنەوە؟


خەندان لایف-

رەنگە ئەو قۆناغ و بەربەستانەی لە ژیاندا رووبەرووی کچان دەبێتەوە، لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکی دیکە جیاوازی هەبێت، بەڵام بە گشتی کچانی رۆژهەڵاتی زیاتر رووبەرووی کێشەکانی کۆمەڵگا دەبنەوە، بەتایبەت لەدوای تەمەنی 30 ساڵیەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی yasmina لەرووی کۆمەڵایەتیەوە باس لەو کێشە و قسانە دەکاتەوە کە رووبەرووی کچان دەبێتەوە لەدوای تەمەن 30 ساڵیەوە، رێنماییان دەکات:

1-رووبەرووبوونەوەی رەخنەیەکی زۆر دەبیتەوە لەهەموو روویەکەوە، بەڵام هەرگیز گوێگریان مەبە، چونکە کاریگەری سلبی لەسەر تواناکانت دەبێت، تەنها رێگای خۆت بگرە.

2-هەستدەکەیت پێویست بە هاوبەشی ژیان هەیە، بێگومان دەگەڕێیت بەدوای ئەو کەسەی بۆ ژیانی تۆ گونجاوە، بەڵام هەرگیز نەکەیت لەپێناو هاوسەرگیری بڕیارێکی هەڵەبدەیت بە هەڵبژاردنی کەسێکی هەڵە.

3-هاوڕێکانت هاوسەرگیریان کردووە و منداڵیان هەیە، ئاساییە تۆ ژیانی تایبەتی خۆت جیاوازە، دەتوانیت تۆ سەرکەتووتر بیت لە بوارێکی دیکەدا، بۆ نمونە پیشەکەت.

4-دڵتەنگیت بە کۆتایی هاتنی پەیوەندیەکانت لە رابردوودا، نەخێر رابردوو تێپەڕی، دڵنیابە ئێستا ئاسوودەتریت وەک لە ژیانکردن لەگەڵ پیاوێکی نەشیاو.

5-بیرکردنەوەکانت سلبین بۆ ژیان و هەست بە شکست دەکەیت، بەپێچەوانەوە پێویستە ئاسوودەبیت و باشترین پلان دابنێیت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانت، بێگومان دەتوانیت ئەوە کارە بکەیت کە ئارەزووی دەکەیت.

6-پێویستە هەر پیاوێک هات قبوڵی بکەیت، نەخێر ئەو گەورەترین هەڵەیە، نابێت پەستان بخەیتەسەر دەروونت، بەهۆی قسەکانی کۆمەڵگاوە، ئیجابی بیربکەرەوە، چونکە دەکرێت بە تەنیا باشترین ژیان بەسەربەریت، خۆشترین گەشتیش بۆ شوێنە جوانەکانی ژیان بکەیت.

7-ژیان کۆتایی هاتووە و بێ هیوا دەبیت، نەخێر هەموو سەرکەوتن و ئامانجێک لە ژیاندا بە هاوسەرگیریکردن نایەتەدی، بەڵکو سەرکەوتنەکانت پەیوەندی بە خودی بڕیار و شێوازی ژیانی خۆتەوە هەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 19956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP