ئەو خواردنانەی کاریگەریان لەسەر درێژبوونەوەی قژت هەیە


خەندان لایف-

بەشێوەیەکی گشتی پشتبەستن بە پێکهاتە سروشتی و خواردنە تەندروستەکان، باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی خاوەن پێستێکی جوان و قژێکی گەشاوەبیت، هەربۆیە باشترە پێش بەکارهێنانی پێکهاتە و کرێمی کیمیایی، بایەخ بە سیستمی خۆراکیت و پێکهاتە سروشتیەکان بدەیت.

ئەو خواردنانەی یاریدەی درێژبوونەوەی قژ و بەهێزکردنی دەدەن:

1-چەرەسات، وەک بادام و گوێز و فستق و جۆرەکانی، کە دەوڵەمەندە بە "بیوتین" کە ڤیتامینێکە یارمەتیدەرە بۆ گەشانەوەی قژ و بەخشینی وزەش بە جەستە.

2-هێلکە، سەرچاوەی پرۆتین و زەنک و ئاسنە، کە کاریگەریان لەسەر بەهێزکردنی قژ هەیە و لە هەڵوەرین دەیپارێزێت.

3-ماسی، بەتایبەت سەلەمون، کە دەوڵەمەندە بە ئۆمیگاسێ و ترشە چەوری، کە سەرچاوەی خۆراکی بەسوودن بۆ قژ و گەشانەوەی.

4-پەتاتە، ژەمە خۆراکێکی بەسوودە و دەوڵەمەندە بە پیتاکاروتین و ڤیتامین ئەی، کە دەیپارێزێت لە وشکبوونەوە و بەهێزیدەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 20167 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP