ڤایرۆسی جگەر جۆری بی بەهۆی چییەوە دەگوازرێتەوە؟


خەندان لایف-

هەوکردنی جگەر بەهۆی ڤایرۆسی جۆری بییەوە، یەکێکە لەو نەخۆشیە مەترسیدارانەی، کە دەبێتەهۆی تێکدانی چالاکیەکانی جگەر و هەڵئاوسان، یان دروستبوونی برین و لە کارکەوتنی جگەر.

ئەم جۆرە نەخۆشیە، بەشێوەیەکی خێرا دەگوازرێتەوە بەهەمان ئەو هۆکارانەی نەخۆشی ئایدزی لێوەدەگوازرێتەوە، وەک

1-گواستنەوەی لە دایکەوە بۆ کۆرپەلە لەکاتی لەدایکبووندا.

2-وەرگرتن و گواستنەوەی خوێن، یان بەکارهێنانی کەلوپەلی پزیشکی بەکارهاتووی کەسێکی دیکە. 

3-پەیوەندی سێکسی ناتەندروست.

4-بەکارنەهێنانی کەلوپەلی کەسێکی دیکە، وەک گوێزان، فڵچەی ددان.

5-دانانی تاتۆ لەسەر جەستە، بێگومان بەهۆی ناخاوێنی ئامرازەکان و بەکارهێنانی بۆ کەسێکی تووشبوو.

ئەم جۆرە ڤایرۆسە، لە رێگای دەست گرتن  یان خواردنی کەسێکی دیکە، یاخود ماچ و کۆکە و پژمینەوە ناگوێزرێتەوە، بەڵام چۆن خۆمان لەم نەخۆشیە بپارێزین؟

1-کوتان دژی نەخۆشیەکە.

2-هەوڵبدە سەرجەم کەلوپەلەکانی خۆت بپارێزە و خاوێنیان بکەرەوە، رێگاش مەدە هیچ کەسێک بەکاریبهێنیت.

3-پێویستە ئەنجامدانی سێکس لە چوارچێوەی پەیوەندی هاوسەرگیری دەرنەچێت.


4-دوورکەوتنەوە لە دانانی تاتۆ.

5- لەکاتی بوونی هەر برینێک، پێویستە بە باشی خاوێن بکرێتەوە بە ئاو سابون، یان پاکەرەوەی تایبەت.



ئه‌م بابه‌ته 31968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP