بۆ یەکەمجار دووانەکەی جۆرج کلۆنی ببینە


خەندان لایف-

وێنەیەکی هاوسەرەکەی جۆرج کلۆنی لەگەڵ هەردوو منداڵەکەی بڵاودەبێتەوە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵدەکات.

لە یەکێک لە هۆتێلەکانی نیویۆرک، لەکاتی دەرچوونی ئەمەل کلۆنیدا بۆ یەکەمجار وێنەیەکی دەگیرێت لەگەڵ هەردوو منداڵە دووانەکەی ئیلا و ئەلیکساندەر، دواتریش لەلایەن میدیاکانەوە بڵاودەکرێتەوە، هەوادارانیشیان دەڵێن "شێوەیان بە جۆرج کلۆنی دەچێت".

جۆرج کلۆنی، لەدایکبووی 1962ەو خەڵکی ئەمەریکایە، لە ساڵی 1978 بەدواوە دەستی بەکاری هونەری کردووە هاوکات جگە لە نواندن کاری دەرھێنانیشی کردووە، لە 2008  بە نوێنەری ئاشتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ھەڵبژێردرا.

ئەمەل کلۆنی لەدایکبووی 1978، چالاکەوانێکی دیاری مافەکانی مرۆڤە و پارێزەرە، لە 2013 لەگەڵ جۆرج کلۆنی ئاشنادەبێت و پەیوەندی سۆزداری دروستدەکەن، سەرەڕای رێگریەکی زۆر بەهۆی جیاوازی ئاینییەوە، بەڵام دواتر هاوسەرگیری دەکەن و ئێستا خاوەنی دووانەیەکن.

ئه‌م بابه‌ته 22364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP