بۆ وێنەیەکی منداڵەکەیان پارەیەکی خەیاڵی دەخرێتە بەردەمیان


خەندان لایف-

هەردوو ئەکتەر و هاوسەری دیاری تورکیا بوراک ئۆزجڤێت و فاهریە ئێڤجەن، پارەیەکی زۆر دەخرێتە بەردەمیان، لەپێناو یەک وێنەی منداڵەکەیان.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، گۆڤارێکی عەرەبی بڕی یەک ملیۆن دۆلار دەخاتە بەردەم بوراک ئۆزجڤێت و فاهریە ئێڤجەن، بۆ ئەوەی کاتێک منداڵەکەیان لەدایکدەبێت، یەکەم وێنەی لە گۆڤارەکەی ئەوانەوە بڵاوبێتەوە، بەڵام ئەوان بایەخیان پێنەداوە و پێناچێت رازیبن.

بوراک لەدایکبووی ساڵی 1984 خەڵکی ئیستەنبوڵە، لەساڵی 2003 وەک باشترین نمایشکاری پیاو هەڵدەبژێردرێت سەرکەوتنی لە بواری هونەری و نواندندا بەدەستهێناوە و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.

فاهریە ئێڤجەن، لەدایکبووی ساڵی 1986، ساڵانێکی درێژە کاری هونەری دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 68033 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP