پەستانی دەروونی کاریگەری لەسەر زیادبوونی کێش هەیە؟


خەندان لایف-

پەستانی دەروونی و دڵەڕاوکێ، کاریگەریەکی گەورەی لەسەر تەندروستی گشتی جەستە هەیە، کە رەنگە ببێتەهۆی نەخۆشی و لەهەمانکاتدا کێش زیادبکات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی sohati پەیوەندی کێش بە پەستانی دەروونیەوە رووندەکاتەوە:

1-لەکاتی دڵەڕاوکێ و پەستانی دەروونی زۆردا، بەبێ ئەوەی برسی بیت ئارەزووی خواردنی جۆراوجۆر دەکەیت، بەتایبەت خواردنی چەور و شیرینی و خوێ، کە زیانی گەورە بە کێشت دەگەیەنێت و کالۆریەکی زۆر دەچێتە لەشتەوە.

2-لە ژێر کاریگەری پەستانی دەروونیدا، هۆڕمۆنی "کۆرتیزول" زیانی پێدەگات و کرداری هەرس و توانەوەی چەوری بەربەستی بۆ دروستدەبێت، بێگومان ئەمەش هۆکارە بۆ زیادبوونی کێشت.


چۆن پەستانی دەروونی کەمدەبێتەوە؟

1-بایەخدان بە جوڵە و وەرزشی باش، بەشێوەیەکی رێکخراو.

2-تادەتوانیت خۆڕاگربە، بەرامبەر خواردنەکان، یان لەبری شیرینی بۆ نمونە میوە هەڵبژێرە.

3-گەشتکردن و چوونەدەرەوە.

4-لەگەڵ هاوڕێکانت بچۆرەدەرەوە، خۆت سەرقاڵبکە.

5-بایەخ بە خوێندنەوەی کتێب بدە، رێگامەدە ئەو پەستانە دەروونیە خەمباربکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 7769 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP