خەندان لایف-
بەگشتی لە سەرەتاکانی قۆناغی 20 ساڵیدا گەنجان سەرقاڵی خوێندنن، لەدوای 25 ساڵیەوە زیاتر بایەخ بە کارەکانیان و شێوازی خۆدروستکردنی خۆیان دەدەن بۆ داهاتوو، بەڵام گرنگە پێش تەمەنی 30 ساڵی پێنج کاریان لە ژیانیان ئەنجامدابێت، بۆ ئەوەی ئەزموونێک بێت بۆ قۆناغی دواتر و چێژ لە ژیان ببینیت:
1-گرنگە فێربیت چۆن بەشێک لە داهاتەکەت کۆدەکەیتەوە، راستە خەرجیەکانی ژیان قورسە، بەڵام رۆژێک پێویستە بە بڕێک پارەی دانراو دەبێت.
2-بایەخ بە جەستەت بدە، لەرووی تەندروستی و وەرزشكردن و خواردنی تەندروستەوە.
3-هەوڵبدە لە هەڵبژاردنی پەیوەندی سۆزداری نادروست و شکستخواردوو دووربکەوەرەوە، پێویستە بزانیت چۆن ژیریت بەکاردەهێنیت، باشترە تەنیا بیت نەک پەیوەندیەکی ناسەرکەتووت هەبێت، کە ببێتە رابردوویەکی ناخۆش.
4-گەشتبکە و ئەو کات و ئازادیەی هەتە، بۆ بەرژەوەندی خۆت و چێژ بینین لە ژیان بەکاریبهێنە.
5-جیهان خێرا دەگۆڕێت، پەیوەست مەبە بە تەنها کارێک یان زانیاریەکەوە لە خوێندنەکەت، هەوڵبدە زانیاریەکان پەرەپێبدە لە بوارە جیاوازەکاندا، کتێب خوێندنەوە بێت یان بەشداری خولی جیاواز.
ئهم بابهته 21575
جار خوێنراوهتهوه